ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوایانکردووە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە لە سەر ڕێکەوتنە ٥۰ ساڵەکەی هەولێر و ئەنکەرە، بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن.
زیاتر لە ۱۰۰ پەرلەمانتار داوایەکیان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەرزکردووەتەوە و داوایانکردووە هەر یەک لە مەسرور بازانی، وەزیری نەوتی عێراق، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن.
ئەو پەرلەمانتارانە ڕایانگەیاندووە کە هەندێک گومان لە سەر هەناردەی نەوتی هەرێم هەیە، هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و چەندین گرێبەستی گوماناویش لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە واژۆ کراون کە پێویست بە ڕوونکردنەوە دەکات./.
