بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژاردنێكی ناوخۆیی بۆ ڕێكخهرێكی نوێ و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ئه‌نجامبدرێت،درگاش له به‌رده‌م به‌رپرسانی هه‌ردوو جڤاتی نیشتیمانی و گشتی و كادیرهچالاكهكانیان كراوه‌یه خۆیان بۆ ئه‌و پۆستانه كاندید بكه‌ن.
چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جیڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ ڕایگه‌یاند:” ئه‌مڕۆ 9ـی ئهیلوول درگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه‌ته‌وه،هه‌مو ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی و ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و هه‌ڵسوڕاوانی چالاكی بزووتنه‌وه‌كه بۆیان هه‌یه خۆیان بپاڵێون،له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئێستای خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن”.
چالاك موهه‌ندیس وتیشی:” له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتیمانییه‌وه خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتی به هه‌ڵبژاردنێكی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێت،ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌بێ ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی به‌ده‌ست بهێنن.
موهه‌ندیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”سه‌رۆكی جڤاتی گشتی كه هاوكات ده‌بێته ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌لایه‌ن جڤاتی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ناوبراو وتیشی:” گۆڕان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیمتیازات و پاره‌ی نییه ده‌تواندرێت هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوی ناوخۆیی ئه‌نجامبده‌ین.
له‌باره‌ی خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بۆ ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی نه‌دایه‌وه وتی: له خۆی بپرسن.