بڕیاره ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردستان،كۆببێته‌وه و متمانه به كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان،به ماڵپەڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” ده‌بێت پێش دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان،بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت،24 كاتژێر پێشتر سی ڤیی كاندیدانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی بگاته،په‌رله‌مان و ڕاده‌ستی په‌رله‌مانتاران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تێبینێكیان هه‌بوو بیگه‌یه‌نن به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
كابینه‌ی 9ـی حكوومه‌تی نوێ هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مهسرووربارزانی،به‌به‌شداری پارتی و یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبی سۆسیالیست و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان پێكده‌هێندرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وتیشی:” پێش 12ـی ئه‌مانگه په‌رله‌مان متمانه به كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت ده‌به‌خشێت،فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان،ته‌واوی ئاماده كارییه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ڕۆژی ده‌نگدان به كابینه‌ی 9ـی حكوومه‌تی هه‌رێم”.
حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداری حكوومه‌ت سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆی خۆیانن بۆ دیاری كردن و ڕاده‌ست كردنی سیڤی كاندیدانیان به مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت.