قایمقامی پێنجوێن ده‌ڵێ.كۆمه‌ڵێك كه‌س له ده‌روازی نێوده‌ڵه‌تی باشماخه‌وه ده‌ستییان به‌كاری قاچاخچییه‌تی كردووه كاڵا خه‌راپ و قه‌ده‌غه كرا‌و هاورده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن،بۆئه‌وه‌ش هێزی چه‌كداریان پێكهێناوه.
زانا ڕه‌حمان قایمقامی پێنجوێن له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ڕوماڵ ڕایگه‌یاند:” ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌قاچاخ كاڵا هاورده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن له مه‌رزی باشماخه‌وه،نەحکومەتو نەئاسایش دەستیان بەسەر ئەو کەسانەدا ناڕوات بەقاچاخ‌و نایاسایی کۆنتێنەر دەهێننو کەس نازانێ چی‌یان تێدایەو ئەوەی ئێستا هەیە لەسەردەمی شپرزەییو بێ حکومەتیی سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانو بەرەی کوردستانییشدا نەبوە”.
زانا ڕه‌حمان وتیشی:” به‌دیاریكراوی نازانین كێن ئەو قاچاخچێتییە دەكەن، به‌ڵام زۆرجار 20 كۆنتێنه‌ر دههێنرێتو بهچهكدارهوه پاسه‌وانی دهكرێتو ده‌بردرێت بۆ سلێمانی، بێگومان ئه‌مانه كه‌سانی به‌ده‌سه‌ڵاتن کە دەتوانن کاری وا بکەن. ئه‌و 200 چه‌كداری پێبێ بۆ پاسەوانی بارەکانی، ئێمه‌ش ده‌بێ 300 چه‌كدارمان پێبێ تا بچین ڕێگرییان لێبكه‌ین. ئەمە دەریدەخات ئه‌م کەسانه دەسەڵاتیان له‌سه‌رو ئاسایش‌و پۆلیسیشهوهیە”.
ڕه‌حمان وتیشی:” ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیراده‌ی ده‌وێ، ئه‌وانه‌ی گهندهڵیو دزی ده‌كه‌ن كه‌مینه‌یه‌كن، ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێ ئەو کەمینەیە هیچیان پێناكرێت، به‌ڵام ئێستا ئیراده‌كه نییه له هیچ ئاستێكدا. جۆرێك لهپاشاگهردانیو بێسه‌روبه‌ریی هه‌یه، ئه‌گینا ئه‌م هێزه به‌چی حەقێك ئه‌م كاڵایانه ده‌هێنێ و دەبات”.
قایمقامی پێجوێن وتیشی:” به‌پێ زانیارییه‌كان زۆرترین ئهوكاڵایانهی هاورده‌ی ده‌كه‌ن و قه‌ده‌غه كراون بریتین له خورما و دووگ و هێلكه و چه‌ند كاڵایه‌كی تر،ئێمه كردوومانه بهكهیس و ڕاده‌ستی هه‌ریه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و داواكاری كشتی و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییمان كردووه.
ناوبراو ده‌ڵێ،ئه‌و بازرگانی نایاساییه‌ی ئێستا له پێنجوێن و به‌دیاری كراوی له مه‌رزی باشماخ ده‌كرێت له پاشاگه‌ردانی ساڵانی دووای ڕاپه‌ڕین نه‌بووه.