هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تانی توركیا و ئێران كاریگه‌ریان كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شتیاری بیانی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
نادر ڕۆساتیی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له وتوێژێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ،باس له زیاد كردنی به‌رده‌وامی گه‌شتیارانی عێراق له‌بۆنه‌كان ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان،كاریگه‌ری هێرشه‌كانی ئێران و توركیا له‌سه‌ر كه‌می هاتنی گه‌شتیاری وڵاتانی بیانی بۆ هه‌رێم.
ڕووماڵ، ئاماده كاری كراوه بۆ هاتنی گه‌شتیاران ؟
نادر ڕۆستایی:” دوو ڕۆژه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوو گوزار بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران كۆتایی هاتووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و لایه‌نه پێوهندییهدارهكان،كۆبوینه‌ته‌وه لیژنه‌ی تایبه‌ت مه‌ند پێكهاتووه،ده‌ست به‌كار بوون له بازگه و ناوشار و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بونیان هه‌یه،چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن و پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن و تا سێییه‌م ڕۆژی جه‌ژن لیژنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانیان.
ڕووماڵ چاوه‌ڕوانیتان بۆ هاتنی گه‌شتیاران چه‌نده؟
نادر ڕۆستیی :” به‌رده‌وام گه‌شتیاران زیاد ده‌بێت چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه گه‌شتیار له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان زیاتر بكات،جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان 250 هه‌زار گه‌شتیار هاتوون.
ڕووماڵ گلیی هه‌یه له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه كه ناوچه گه‌شتیارییه‌كان شوێنی حه‌سانه‌وه و پێداویستییه‌كان گرانن؟
نادر ڕۆستیی:” به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان نرخ كه‌مێك جیاوازه له هه‌موو دوونیاش وایه،نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان،شوێنی گه‌شتیاری تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه،به‌ڵام ناكرێت ئیسخلال كردن هه‌بێت بۆیه‌ش له ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه سزای ئه‌و شوێن و كه‌سانه ده‌ده‌ین نرخ به‌رز بكاته‌وه به‌رده‌وامیش چاودێری ده‌كرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنوور به‌زێنی نه‌كرێت،وه لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت و ته‌ندروستیش هاوكارن،گه‌شتیار بتۆرێندرێت یه‌كه‌م لایه‌نیش زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت خاوه‌ن شوێنه گهشتیارییهكانن له كاتی به‌رز كردنه‌وه‌ی نرخ .
ڕووماڵ حكوومه‌ت هیچ داهاتێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت له هاتنی گه‌شتیاران؟
نادر ڕۆستیی:” چه‌نده ناوچه‌ی گشتیاری زیاد ببێت و ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاد بوو حكوومه‌ت، له ڕێگه‌ی ڕسوومات و باجه‌وه،له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ساڵانه داهات كۆده‌كرێته‌وه بڕێك له داهات بۆ حكوومه‌ت ده‌سته به‌ر ده‌كرێت،وه جگه له‌وه‌ی كه شوێنی گهشتو گوزاری زیاد ده‌بێت هه‌لی كار زیاد ده‌بێت و هه‌موو كه‌س ئه‌وكاته ڕوو له حكوومه‌ت ناكات بۆ دامه‌زراندن فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه، وهپارهیهكی زۆریش دێته‌ناوه‌وه بازار زیاتر جوڵه‌ی تێده‌كه‌وێت.
ڕووماڵ ئایا گه‌شتیار ته‌نها له باشوور و خواروی عێراق دێته هه‌رێمی كوردستان یان له‌وڵاتانی بیانیش؟
نادر ڕووستیی:” له جه‌ژنه‌كان له 90%گه‌شتیار له عێراقه‌وه دێن ئه‌و له 10% له ئێران و توركیاوه دێن چونكه له جه‌ژنه‌كانی ڕه‌مه‌زان و قوربان له وڵاتانی موسڵمانه‌وه گه‌شتیار ڕوو له هه‌رێم ده‌كه‌ن،به‌ڵام له بۆنه‌كانی تر وه‌ك جه‌ژنی نه‌ورۆز له وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌بی گه‌شتیار ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
نادر ڕووستی:” كه‌می ژماره‌ی گه‌شتیاری بیانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عێراق به‌ناوچه‌ی نائارام ناسراوه به‌ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیدار سه‌یرده‌كرێت.
ڕووماڵ: چیتان كردووه هه‌رێمی كوردستان جیا له‌ناوچه‌كانی تری عێراق به‌ناوچه‌یه‌كی ئارام به دوونیای ده‌ره‌وه بناسێنن؟
نادر ڕووستیی:” له هه‌موو كۆنفڕانس و پێشه‌نگا بیانییه‌كان به‌شدار ده‌بین، وه نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم له وڵاتان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ین،هه‌رێمی كوردستان به‌ناوچه‌یه‌كی ئارام و گه‌شتیاری ده‌ناسێنین،هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی ڕابكێشین.
نادر ڕووستیی:” سنوور به‌زاندنی ده‌وڵه‌تی توركیا و بۆردوومانی وڵاتی ئێران كاریگه‌ری هه‌بووه،وه گه‌وره‌كردنی ڕووداوه‌كان له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان، به‌ناوچه‌یه‌كی نا ئارام پێشانی دوونیای ده‌ره‌وه بدرێت،بۆیه تا كوردستان به‌ئارام پێشان نه‌ده‌ین ناتواندرێت به‌ئاسانی گه‌شتیار ڕازی بكه‌ی بێته وڵاته‌كه‌مان.
ڕووماڵ: ئایا هاوڵاتیانی كوردستان بۆ گه‌شت تاچه‌ند ڕوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات؟
نادر ڕووستی:” چۆن گه‌شتیار دێته هه‌رێمی كوردستان ئاوهاش هاوڵاتیانی ئێمه بۆگه‌شت ڕوو له وڵاتان ده‌كه‌ن.