ده‌نگۆی گۆڕینی وه‌زیری نه‌وتی ئێران به هۆی بێ کاریگه‌ری له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆکانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه بڵاو بووه‌ته‌وه. ده‌وترێت له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕه‌خنه‌ی له بیژه‌ن نامدا زه‌نگه‌نه گرتووه.
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاندووه که حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌خنه‌ی له بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئه‌م وڵاته گرتووه و به لاوازی له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا تۆمه‌تباری کردووه.
ئه‌بولفه‌زل ئهبوترابی ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆک کۆماری ئێران به هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌زیری نه‌وت هیچ پلانێکی بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت و گازی ئه‌م وڵاته له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا نه‌بووه، به توندی ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه.
ڕاشیگه‌یاندووه که به پێی زانیارییه‌کان جێگره‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران له ئێستادا دیاریکراوه که خاوه‌ن کارامه‌یی زیاتره و ده‌توانێت گۆڕانکاری له وه‌زاره‌تی نه‌وتدا بخوڵقێنێت./.