یاڵدا محمد
ڕۆژی 12 ی ئەیلولی ئەمساڵ کچێکی تەمەن 20 ساڵ بەهۆی سەرنەکەوتنی لە تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دا خۆی سوتاند.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بەسایتی “ڕووماڵ”ی راگەیاند :کچێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی (ڤارین ساڵح) بەهۆی سەرنەکەوتنی لە تاقیکردنەوەدا لەناو ماڵەکەی خۆی خۆی سوتاند”
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند : ماوەی پێنج ڕۆژ لەنەخۆشخانەی جوانکاری شاری سلێمانی دا ماوەتەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا،سەڕەڕای پەشیمان بونەوەی لەکارەکەی بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاویەکەی مردوە”