دو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە گوندی اصلاح،نزیك گوڵاڵە سەر بەجەلەولا ڕویانداو زیانەکانیان نەزانراوە.
یەعقوب لەهیبی،بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا،بە سایتی” ڕوماڵ”ی راگەیاند :” دوو بۆمب لەدوای یەک لەناو باخەکانی گوندی ئیصلاح بە حەشدی شەعبیدا تەقیونەتەوە”
ڕونیشیکردەوە :تەقینەوەکان لە نێوان بەیانی و نیوەڕۆدا بوە ،کوژراو بریندار هەیە بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان دیار نیە بەهۆی کۆنترۆڵ کردنی ئەو شوێنە لەلایەن سوپای عێراقەوە.