دوو بەڕێوەبەر دەستگیر کران
یاڵدا محمد
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا
علی جەمال،وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە سایتی “ڕووماڵ”ی ڕاگەیاند :”ئەمڕۆ (عومەر محمد) بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستگیراوە ،دوێنێش بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان (حسێن عبدڵڵە ) دەستگیرکرا”
ڕوونیشی کردەوە :”ئەو دوو بەڕێوەبەرە لای ئێمە دەستبەسەرن ،بەڵام دۆسیەکانیان لە دادگای دەستپاکییە لە گەرمیان”
بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە پێی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 341 کەمتەرخەمی لە ئەرکەکانی و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بەپێی یاسای ژمارە 307 ی سزادانی عێراقی تایبەتە بە یاسای وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکراون”