چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی لۆبنانی ئاشکرایان کردووه که وڵاتانی عێراق و میسر هه‌وڵی نێوه‌ندگێڕی له نێوان ئێران و سعوودیا ده‌ده‌ن.
ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژێکه که میدیای عه‌ره‌بی باس له هه‌وڵی نێوه‌ندگێڕی له نێوان ئێران و سعوودیا ده‌که‌ن. پێگه‌ی هه‌واڵی لۆبنان 24 له سه‌ر زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاگادار ڕایگه‌یاندووه که دوو شاندی عێراقی و میسری هاوکاری ڕاسته‌وخۆی خۆیان بۆ نێوه‌ندگێڕی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا ده‌ستپێکردووه.
سه‌رچاوه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که هه‌وڵه عه‌ره‌بییه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستانی نێوان تاران و ڕیاز زۆر جیدییه و هه‌نگاوه‌کان به خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆن.
میدیا لۆبنانییهکه ڕایگه‌یاندووه که ئازادکردنی که‌شتییه ئێرانییه‌که له لایه‌ن ڕیازه‌وه بۆ خواستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته بۆ نزیکبوونه‌وه له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوکات باڵیۆزی سعوودیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ینی ڕابردوو پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به شه‌ڕی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاندبوو که سعوودیا داوای په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات. به وته‌ی ناوبراو تا ئێستا چه‌ندین په‌یوه‌ندی به تارانه‌وه کراوه. ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌ی نێوان تاران و ڕیاز پێویستی به به‌ستێنێکی هاوبه‌ش هه‌یه./.
