هەردو مەڵبەندی 12ی چەمچەماڵ‌و 11ی گەرمیانی یەکێتی به‌پێویستی ده‌زانن كه حزبه‌كه‌یان ڕەچاوی مافەکانیان بکات لەپێکهاتەی حکومەتی عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەهەمو پۆستەکاندا.
له‌دو یاداشتنامەی جیاجیادا کە ئاراستەی جێگرانی سکرتێری گشتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی ناوەند، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی‌و مەکتەبی رێکخستنی حیزبەکەیان کردووە ،
هه‌ردو مه‌ڵبه‌ند داوا ده‌كه‌ن حزبه‌كه‌یان رەچاوی مافەکانیان بکات لەپێکهاتەی حکومەتی عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەهەمو پۆستەکانی (بریکاری وەزیرەکان، راوێژکار، نوێنەرایەتی، باڵیۆز‌و بەڕێوەبەرەگشتییەکان). پشکی خۆیان بدەنێ دەنا لەبەرانبەرمدا هەڵوێست وەردەگرن