مێھڤان مجید : روومال
بریارێکی وەزارەتی داد سکاڵا نوسەکانی پارێزگای دھۆکی نیگەران کردوە ، و بەپێی ئەو بریارە لە سەری مانگی داھاتودا ، کومپانیایەک ئەو کارە بەڕێوە دەبات و بۆبەڕێوەبردنی ھەر مامەڵەیەک لە بری “۳٥۰۰”دینار بڕی “٢٥” ھەزار لە خەلکی وەردەگرێت ، ئەمەش بۆتە جێگای ناڕازی بونی سکاڵانوس و خەڵکی ناوچەکەش،
وەزارەتی داد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە گرێبەستێکی لەگەڵ کومپانیای “ئێم فور” واژۆکردوەو و بەپێی سیستەمێک کۆمپانیای ناوبراو ئەو کارە بەرێوەدەبات،
ئەمەش وادەکات چیتر سکاڵانوسەکان نەتوانن ئیشی خۆیان بکەن ، بەپی زایاریەکانی رووماڵ ،کومپانیاکە بەشێک لای خۆی دادەمەزرێنێت بەبڕێک موچە و بەمەش سکاڵانوسەکانی شارەکە پیشەکەیان لەدەست دەدەن،
مستەفا خورشید زیاتر لە ھەشت ساڵە سکاڵانوسە لەلێدوانێکدابۆ روومال دەڵێت :” لەماوەی سالانی رابردودا زور دەرفەتی ئیشم بۆ رەخساوە ، بەلام لەبەر ئەم ئیشە نەچوم ، لەئێستاشدا داوام کرد بە موچەیەکی کەم لەگەڵ ئەم کومپانیایەدا ئیش بکەم و ئەوانیش قبوڵناکەن ، چۆن دەبێت بۆ ھەر مامەڵەیەک بە “٢٥” ھەزار بێت و سەری مانگ “٥٠٠” ھەزار بدەن بە ئێمە، کە واتە ڕۆژانەکەمان بە “١٦” ھەزار بۆ ھەژماربکرێت ، ئەمەش بۆ ھاولاتیان باش نیە و گرانە ، چونکە مامەلەیک لە ئێستادا “٣” بو “٥” ھەزار دینارە ، ئەگەر ئەم بریارە جێبەجێ بکرێت بۆ ھەر مامەلەیک ٢٥ ھەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت “.
بە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ژمارەیەکی زور لە سکاڵانوسە بە تەمەنەبێ بروانامە کان، بێ کارلەماڵەوە دەمێننەوە و زەرەرێکی زۆریان پێ دەگات،ڕاشی دەگەیەنن لەدەرکردنی ئەم بڕیارەدا هیچ پرسێکیان پێ نەکراوە،
شایانی باسە کە؛
گرێبەستی ئەم کومپانیایە لەگەل وەزارەت لە کاتێکدایە بە گوێرەی یاسای ژمارە “١٣٥” عێراقی سالی “١٩٧١” ھیچ کەسێک مافی نیە دەست وەربداتە کاروباری سکاڵانوسەکان ،
لە پارێزگای دھوکدا زیاتر لە “١٢٠” سکاڵانوس بونیان هەیە ، و بەپێی ئەم بریارە رێژەیەکی کەم لەسەر کارەکانیان دەمێننەوە و ئەوانی تر بەناچاری دەبێت دەس لەکارەکانیان هەڵگرن