بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرایدەكات، لە ڕێگەی سەنتەری كۆنتڕۆڵەوە دۆخی ئەمنی هەولێر دەخرێتە ژێر چاودێریی وردەوە.
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، له لێدوانێكدا به ماڵپهڕی فهرمی پارتی ڕاگەیاندوه، پێش ساڵی 2014 بڕیار درابوو پێنج ھەزار كامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەكان دابنرێن، بەڵام شەڕی داعش و قەیرانی دارایی پڕۆسەكەیان دواخست، ئێستاش لە ئەولەویەتی كابینەی نۆیەم و وەزارەتی ناوخۆدایە، كە بە زوویی سەرجەم قۆناغەكانی دانانی ئەو پێنج هەزار كامێرایە تەواو بكرێن.
ناوبراو وتیشی: “ئێستاش بودجە بۆ پڕۆژەكە تەرخان كراوە و لە ھەموو شوێنە گشتییەكان كامێرای چاودێری دادەنرێت، ئەمەش ھەنگاوێكی زۆر باشە بۆ كەمكردنەوەی تاوان و ھەر تاوانێكیش ئەنجام بدرێت، لە ڕێگای ئەو كامێرایانەوە بە زوویی ئاشكرا دەبێت”.
ئهوهشی خستهڕوو، سەنتەرێكی كۆنتڕۆڵی تایبەت بە چاودێریكردنی ئەو كامێرانە دانراوە، كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆوە بەڕێوەدەبرێت و لە هەر شوێنێك تاوانێك ئەنجام بدرێت، بە كەمترین ماوە لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار دەكەنەوە، بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەن و ڕێگری لە تاوانەكە بكەن.
عەبدولخالق تەڵعەت سەبارەت بە شێوازی دەستپێكردنی پڕۆسەی دانانی كامێراكانی چاودێری، وتی، پڕۆسەكە سەرەتا لەناو شاری هەولێر و هەموو شوێنە گشتی و گرنگەكان دەستپێدەكات.