نوێنه‌ری سنه له په‌رله‌مانی ئێران به هۆی دۆخی کۆڵبه‌رانه‌وه به توندی ڕه‌خنه له حکومه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌گرێت و ده‌شڵێت کۆڵبه‌ری خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرامان هه‌یه.
سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی لێژنه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێرانه، ڕایگه‌یاندووه که حکومه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌وه‌دا لاواز بووه که کێشه‌ی کۆڵبه‌ران له ناوچه سنورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
عه‌له‌وی به ئاماژه به کێشه و گرفته‌کانی ژیانی کۆڵبه‌ران ڕایگه‌یاندووه که حکومه‌ت ده‌بێت ناوه‌ندێکی فه‌رمی بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ئیش و کاری کۆڵبه‌ری بکاته‌وه.
نوێنه‌ری سنه ده‌ڵێت له نێو کۆڵبه‌ران که‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرا بوونیان هه‌یه و حکومه‌ت هیچ پلانێکی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی کۆڵبه‌ران نییه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی سنه ده‌ڵێت که کۆڵبه‌ران له ناوچه‌یه‌کدان که نه بواری کشتووکاڵی به‌هێزی هه‌یه و نه بازرگانییه‌کی تایبه‌ت و ته‌نیا ده‌رفه‌ت ئه‌وه‌یه که ڕوویان هێناوه‌ته ئیش و کاری کۆڵبه‌ری و ڕۆژانه‌ش ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه زیاتر ده‌بێت.
به بۆچوونی ناوبراو، ڕێکخستنه‌وه‌ی بازاڕچه سنورییه‌کان ده‌توانێت تا ڕاده‌یه‌ک دڵنیایی ببه‌خشێته کۆڵبه‌ران و له‌م دۆخه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکاش یارمه‌تیده‌ری که‌رتی ئابوری ئێران ده‌بێت./.
