دیپلۆماتکارێکی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه که عێراق ده‌توانێت له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ک سعوودیا و ئیمارات که له به‌ره‌ی دژبه‌رانی ئێراندان، نێوه‌ندگێڕی و که‌شه‌که هێور بکاته‌وه.
محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی دهاقانی باڵیۆزی پێشووی ئێران له ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ڕۆڵی نێوه‌ندگێری عێراق و یان وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که به ئاژانسی فه‌رمی ئه‌م وڵاته‌ی ڕاگه‌یاندووه که به پێی ئاڵۆزییه‌کانی ئێستا وه‌ک گه‌مارۆی ئابوری ئێران و پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌ورووپا به به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر شه‌ڕێک زیان به وڵاتانی ناوچه‌که‌ش ده‌گات.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که هه‌موو ئاماژه‌کان باس له زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ده‌که‌ن، ڕه‌نگه ئه‌م شه‌ڕه سنوردار بێت به‌ڵام ئێران به ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاندووه که بۆ هه‌ر ههنگاوێکی سه‌ربازی وه‌ڵامی توندی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش وایکردووه که وڵاتانی وه‌ک عێراق و کوێت که په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، له هه‌وڵی نێوهندگێڕیدا بن.
به بۆچوونی ناوبراو، کێشه‌کانی ئێران و ئه‌مریکا هێنده گه‌وره‌ن که به نێوه‌ندگێڕی وڵاتانی دیکه چاره‌سه‌ر ناکرێن و ته‌نیا به وتووێژی ڕاسته‌وخۆی خۆیان یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیدا بینرا.
شه‌ریعه‌تی جه‌ختی له سه‌ر توانای نێوه‌ندگێری عێراق کردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه که سعوودیا ڕێگایه‌کی هه‌ڵه‌ی له شه‌ڕی یه‌مه‌ن له پێش گرتووه و بنکه سه‌ربازییه‌کانی به ئه‌مریکییه‌کان داوه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌کانی داهاتوو بین که چاره‌نووسی ناوچه‌که دیاری ده‌که‌ن./.
