دەزگای ڕووماڵ وەک دەزگایەکی میدیایی بۆیەکەمجارو لەسەر ئاستی سۆشیال میدیای کوردی وەک ڕێزێک، لە بڕیاری بە پارێزگا بونی ئەو شارە “ئۆفیسی سەرەکی خۆی بردە پارێزگای هەڵەبجەو لەوێوە بڕیاری کارکردنی خۆی دا.سەروەت هەڵەبجەیی وەک سەرنوسەری دەزگاکە بەڕووماڵی ڕاگەیاند؛دەزگای میدیایی ڕووماڵ بۆخزمەت کردنی ناوچەکەیە بێ جیاوازی ئایدۆلۆجیاو فکرو تەوژمی جیاواز “ٓ ئامانجمان فراوانکردنی سۆشیال میدیاو بەستنەوەی ڕاگەیاندنە لەچوار چێوەی هەرێم و ناوچەکانی دیکەدا.
سەروەت هەڵەبجەیی لەدرێژەی قسەکانیدا وتیشی؛ئەرکی میدیا ڕونەو تەنها پابەند بوون دەمانگەیەنێتە ئەوئامانجەی کەبڕیارمان لەسەرداوە.
سەروەت هەڵەبجەیی لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو؛ کە میدیا بەهەمووجیاوازیەکانیەوە یەک ئەرکی نیشتیمانی هەیە ئەویش گەیاندنی ڕاستی و ڕاستگۆییە لە گەڵ بینەرو خوێنەرانیدا.کاری ئێمەش سوربوونە لەسەر ئەو مەبادیئە.سەروەت لەکۆتایی قسەکانیشیدا وتی؛هەنگاوی گەورەمان لەداهاتودا دەبێت و سۆشیال میدیادەبەینە ئاستێکی جیاوازەوەو هەمو تاکێکی کۆمەڵگاکەمان دەکەینە خاوەن تەلەفزێۆنی گیرفان؛ لە ئێستەدا سەرقاڵی کاری جدین و لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژە نوێکەمان ڕادەگەیەنیین کەدرێژە پێدەری کاری ئێستامانە.
شایانی باسە کەمتر لەسێ مانگە پەخشی میدیایی ڕووماڵ دەستی بەکارەکانی کردوەو لە ئێستاشدا هەوادارێکی باشی لەدەوری خۆی کۆکردۆتەوەو دانیشتوانی پاریزگای هەڵەبجەش دڵخۆشن بە هەبونی میدیایەکی لەم شێوەیە لەشارەکەیاندا.
ڕزگار علی کە گەنجێکی دانیشتوی هەڵەبجەیە بەڕووماڵی وت؛ لەوبڕوایەدانەبووم ڕۆژێک ببینە خاوەنی میدیایەکی لەم چەشنەو شانازیەکی گەورەیە بۆمان و بەدڵ پاریزگاری لێدەکەین.
د. کەیوان” مامۆستای زانکۆ ، بۆڕووماڵ وتی لەبنەمادا کاری میدیا درکاندن و بەدواداچونی ڕاستیەکانە، ئاواتە خوازم بتوانن لەئایندەدا کاریگەری قووڵ لەسەر دەستەی کرگێڕی شارەکە دروست بکەن و دژبە نادادی و گەندەڵی.
حاجی غەریبیش، کە پیاوێکی بەساڵاچوی خۆش مەشرەبی شارەکەیە بە ڕووماڵی وت؛ئەم شارە لە ڕابردودا سەرمەشقی شاعیران بوەو ناکرێت دوا بکەوێت زۆرم پێ خۆشە ڕووماڵ لەهەڵەبجەیەو ماوەیەکەمێشکم کەوتوە بەدەست زۆری هەواڵەکانیانەوە،دەزگای ڕووماڵ وەک یەکەمین دەزگای میدیایی دوو مانگ لەمەو بەر دەستی بەکارەکانی کردوەو لەئێستەدا ئۆفیسی گشتی لەگەڕەکی مامۆستایانەو جموجوڵێکی گەرمی بە پەیوەنیە گەرمەکانی هەواڵ گۆڕینەوەو هەواڵ ناردن لەپاریزگاکەدا بەخشیوەو پلانی داهاتوشی بەپێی لێدوانی سەرنوسەرەکەی جیاواز دەبێت لەئایندەدا/۰۰