کاردۆ جمعە- ڕووماڵ نێت.
زانکۆی سلێمانی بۆ ئەم ساڵی خوێندن دەستپێکی دەوامی پێش دەخات و ۲۲-۹-۲۰۱۹ دەبێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی زانکۆی سلێمانی.
لە نوسراوێکدا پ.ی.د ڕەظا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند” لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاردرا بە پێش خستنی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ساڵی ۲۰۱۹-۲۰۲۰ لە زانکۆی سلێمانی کە بڕیار وایە لە کۆتای مانگی ۹ ی ئەمساڵ دەست بکرێت بە دەوامی فەرمی زانکۆ.
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند” لەسەر داوای ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڕیاردرا بەوەی کە ۲۰-۹-۲۰۱۹ وەک دەستپێکی دەوامی ئەمساڵ لە زانکۆی سلێمانی دەستنیشاکرا و دەبێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی لەو زانکۆیە.
لەکاتێکدا بە پێی ساڵنامەی خوێندن دەبوایە لە ۱-۱۰ی هەموو ساڵێکەوە دەوامی زانکۆ دەست پێبکات ، بەڵام بۆ ئەمساڵی خوێندن بە فەرمی زانکۆی سلێمانی دەستپێکی دەوامی پێش خست ، بەڵام تا هیچ زانکۆیەکی تر لە کوردستان بڕیاری پێش خستن یا دواخستنی دەوامی نەداوە.