لێپرسراوی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ڕایگەیاند؛
بڕیار بوو له‌مانگی هه‌شته‌وه دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێكی فه‌رمیمان به‌ده‌ست نهگهشتوهو نه‌وتیشمان له‌به‌رده‌ست نییه.
ئاوات محه‌مه‌د، لێپرسراوی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ڕاشیگەیاندکە؛
قسه‌مان له‌گه‌ڵ پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك كردووه ئه‌وانیش پێیان ڕاگه‌یاندوین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناردنی نه‌وت چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی به‌غداد ده‌كه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانمان ڕه‌نگه دوای پشووه‌كانی جه‌ژن بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
ئاوات محمد گوتیشی؛ له‌گه‌ڵ ده‌رچونی فه‌رمان بۆ ناردنی نه‌وت بۆ پارێزگاكه، به‌هه‌مان میكانیزمی پێشوو ده‌ست بەدابەشکردن دەکەنەوە.