خێزانی سەلاحەدین دەمیرتاش رایدهگهیهنێت ”دەمیرتاش داوا دهكات هەموو دەستگیرکراوە سیاسیەکان ئازاد بکرێن”.
ئاوێنه: باشاک دەمیرتاش خێزانی سەلاحەدین دەمیرتاش سەردانی هاوسهرهكهی کرد لە زینداندا و دوای سەردانەکەی پەیامێکی لە تۆڕی ئینستاگرام بڵاوکردەوەكه تیایدا هاتووه ”سەلاحەدی دەمیرتاش داوای کرد کە هەموو دەستگیرکراوە سیاسیەکان ئازاد بکرێن”.
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە ماوەیەکی زۆرە لە زیندانی ئەدیرنەدا دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی کە باشاکی خیزانی سەردانی کرد لە زینداندا لە تۆڕی تویتەرەوە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە تیایدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە کەمپینی داواکاری ئازادکردنی دەمیرتاشدا بەشداریان کردووە.
لە ڤیدیۆکەدا باشاک دەمیرتاش ڕایگەیاند، ”سەردانی دەمیرتاشم کرد سەرەڕای زیندانی بوونی دۆخی دەرونی و تەندروستی زۆر باش بوو، سڵاوی بۆ هەموو ئەو کەسانە هەبوو کە داواکاری ئازادکردنی سیاسیە زیندانی کراوەکان دەکەن