به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی كۆیه ئاشكرایكرد، به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كۆیه رایگه‌یاندوه: له‌ئه‌نجامی خێرایی زۆر، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سماقوڵی له سنووری قه‌زای كۆیه، رووداوێكی هاتوچۆ له نێوان پیكابێك و ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی رویداوه و به‌وهۆیه‌وه سه‌رنشینێكی ناو ته‌كسیه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌ردوو شوفێره‌كه و سه‌رنشینێكی تریش برینداربوون.
وتیشی: “ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نی 31 ساڵه و نیشته‌جێی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه، هه‌روه‌ها سه‌رپێچیكاری رووداوه‌كه به‌پێی ماده‌ی 24 له‌یاسای هاتووچۆ ده‌ستگیركراوه”.