۱۲۲ساڵ لەمەوبەر1898-4- 22 لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر، یەکەمین رۆژنامەی کوردی لە مێژوودا لە چاپ دراو بڵاوکرایەوە. ناوی رۆژنامەی کوردستان بوو، دامهزرێنهرەکەی “میقداد مهدحهت بهدرخان بووە.
ئەوکاتەش لە ژێر کاریگەری گوشارەکانی دەسەڵاتی عوسمانی، رۆژنامەی (کوردستان) ژمارەیەکی لە وڵاتێکی بیانیدا چاپ و بڵاودەکرایەوە لە لایەن میقداد و عەبدولرەحمان بەدرخانی برایەوە.
سەرجەم ژمارەکانی رۆژنامەی کوردستان، ٣١ ژمارەی لێ چاپ و بڵاوکراوەتەوە، پێنج ژمارهی یەکەمی، له قاهیره، بڵاو کراونەتەوە. ژمارەکانی ٦ تا ١٩ لە ژنێف، ٢٠ تا ٢٣ لە قاهیرە، ژمارەی ٢٤ لە لەندەن، ژمارە ٢٥ تا ٢٩ لە ئەڵمانیا، ٣٠ و ٣١ دیسان لە ژنێف، بڵاوکراونەتەوە.
ئەمرۆ سەری رێز بۆ یەکەم پاڵەوان لە رۆژنامەی کوردی، میقداد بەدرخان دادەنوێنم. پێرۆزبایی لە سەرجەم هاوپیشەو ئاورێیانی ئازیزم دەکەم.
سەروەت هەڵەبجەیی