مێھڤان مجید : رووماللە سەنتەری قەزای زاخۆ توری ھەماھەنگی رێکخراوی جڤاکی سڤیل ، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی کۆبونەوەو و چەندین پێشنیار و داواکاری ئاڕاستەی شارەوانی زاخۆ کران.ئەم تۆڕە لە ھەشت رێکخڕاو پێکدێت ، ئامانجیان خزمەتکردنی خەلکە و ھاوکاری کردنی دەزگا حکومیەکانە لەدەڤەرەکەدا،ئەیاد محمد بەرپرسی ئەم تورە بە روومالی راگەیاند :” لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا چەندین پێشنیار و داواکاریمان لە سەرۆکی شارەوانی کرد ، ئەویش ئەو داواکارییانە قبولکرد و داوای لە ئێمە کرد وەک رێکخراو ھاوکاربین لەگەڵیان ، پێشنیارەکان لەبارەی ژینگە و پاک و خاوێنی شار و ئەندازەی پروژەکان بون و سەرنجمان ئاڵوگۆڕکرد لەسەریان،سەرۆکی شارەوانی زاخۆش ڕۆڵی رێکخراوەکانی لە پاراستنی ژینگە و پاک و خاوێنی شار بەرز نرخاند .بژار مونیب، سەروکی شارەوانی زاخۆ بەرووماڵی وت :” رێکخراوەکان روڵێکی گرنگیان ھەیە لە پاک و خاوێنی شار و ژینگەدا ، بۆیە ئێمە داوایان لێ دەکەین ھاوکارمان بن لەناو خەلکدا ، و ئێمە ئامادەین ھەماھەنگیان لەگەڵ بکەین لە ئەنجامدانی ۆرک شۆپ و سیمنار و خول و چالاکییەکاندا بەمەبەستی خزمەت کردنی زیاتری دانیشتوانی ناوچەکە
