ئەمڕۆ شەممە ئاڵایەکی داعش لە سنوری قەزای سەید سادق هەڵکرا. ئاڵاکەش لە بەرزاییەکی نزیک گوندی کانی سپیکە بووە.
بە وتەی سەرچاوە ئەمنی و حکومییەکان، ئاڵاکە ئاڵای گرووپی تیرۆریستی داعش بووە و لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڵکراوە.
هێزە ئەمنییەکان پاش ئاگادارکردنەوەیان چوونەتە شوێنەکە و لەو کاتەدا کە ئاڵاکەیان داگرتووە بۆمبێک لە ژێر ئەو ئاڵایە تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون.
هێشتا وردەکاری زیاتر لە سەر ئەو کارە بڵاو نەبووەتەوە کە ئایا کارێکی تیرۆریستییە یان مەبەست لێی درووستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیانە./.
