ئهوكارمهندهی به‌رپرسه له وه‌رگرتنی بڕە پاره‌ی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان له بریكاری دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا، له‌سه‌ر دیار نه‌مانی 39 ملیۆن دینار ده‌ست به‌سه‌ره و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ ده‌ڵێ،كه‌یسه‌كه‌ی له‌دادگایه،هه‌فته‌ی داهاتوو داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی خۆراك ده‌كه‌ین كه‌سێكی تر بۆ سه‌رپه‌رشتی به‌شی پسووڵه‌ی خۆراك لهخورماڵ دیاری بكات.
عوسمان شار باژێڕی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” كه‌یسی كارمه‌نده‌كه‌ی به‌شی خۆراكی خورماڵ له دادگایه ناوبراو لای ئێمه له پۆلیسی خورماڵ زیندانییه”.
عوسمان شاڕباژێڕی وتیشی:” ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان لا نییه ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێستا دۆسییه‌كه‌ی له دادگای هه‌ڵه‌بجه‌یه كاركردن تێدا به‌رده‌وامه.
شاڕباژێڕی وتیشی:” به‌شه خۆراكی مانگی 1 و 3ـی ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی 39 ملیۆن دینار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی خۆراك له‌سلێمانی نه‌هاتبوو،به‌ڵام پاش ده‌ستگیركردنی لێپرسراوی به‌شی خۆراكی خورماڵ،به‌شه‌خۆراكی هه‌ردوو مانگه‌كه هاتووه،دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا.