وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که سه‌ردانی چینی کردووه، ڕایگه‌یاند که هۆکاری سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته له ئه‌نجامی دانوستانه‌کانی فه‌ره‌نسا ئاگادار بکاته‌وه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین وتی که پێشێلکاری و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ره‌و زیاتربوون ده‌ڕوات و ئێمه پێویستمان به هاوکاری یه‌کتر هه‌یه تا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌یه ببینه‌وه.
زه‌ریف له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند که یه‌کێک له ئامانجه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ چین ئه‌وه‌یه که به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته له ئه‌نجامی دانوستانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی له گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا ئاگادار بکاته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی که به سه‌ردانێکی فه‌رمی ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشته فه‌ره‌نسا و له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته کۆبووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ڕۆژی شه‌ممه له ناوکاو بانگهێشتی شوێنی کۆبوونه‌وه‌کانی گرووپی جی 7 کرایه‌وه و له‌و سه‌ردانه‌ش زه‌ریف دیسانه‌وه له گه‌ڵ لۆدریان و مه‌کرۆن کۆبووه و هاوکات له گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاش کۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه
