وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به هۆی دواکه‌وتنی جێبه‌جێکردنی میکانیزمی دارایی تایبه‌ت به‌م وڵاته به توندی ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپی گرتووه و ڕایگه‌یاندووه که وڵاتانی ئه‌ورووپی هێز و ئیراده‌ی پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌کانیان نییه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕایگه‌یاندووه که میکانیزمی دارایی تایبه‌ت به ئێران ناسراو به ئینستێکس ههنگاوێکی سه‌ره‌تایی بووه که ئه‌گه‌ر به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌کرا، ته‌نانه‌ت به‌شێکی بچووکی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بووه که بڕیار بووه ئه‌وان له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی جێبه‌جێی بکه‌ن.
ناوبراو وتی: دواکه‌وتنی جێبه‌جێکردنی میکانیزمی دارایی پیشان ده‌دات که وڵاتانی ئه‌ورووپی هێز و ئیراده‌ی پێویستیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی به پێی بڕگه‌ی 36 ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ڵێنه‌کانی ده‌ستکراوه ده‌بێت. وتیشی که هه‌ر کات وڵاتانی ئه‌ورووپی ئاماده بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان تێچوویان به‌رکه‌وێت، ڕامانگه‌یاندووه که بۆ خالی یه‌که‌م واته جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه./.