ئه‌مریکا به فه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی خستووه‌ته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه سزایان به سه‌ردا سه‌پاوه. له ڕاگه‌ێندراوێکی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکا محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌ک وته‌بێژی حکومه‌تی ئێران له سه‌ر ئاستی جیهان ناو براوه و ده‌ست به سه‌ر موڵک و ماڵ و حسێبی بانکی ناوبراودا ده‌گیرێت.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆچوونێکی دیکه‌ی هه‌یه. محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که هیچ موڵک و ماڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ئابوریی نییه که مه‌ترسیی له سه‌ر بێت.
زه‌ریف به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکییه‌کان ڕایگه‌یاندووه: سوپاستان ده‌که‌م که من به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره له سه‌ر ئامانجه‌کانتان ده‌زانن.
له لایه‌کی دیکه‌وه حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش به‌م بۆنه‌وه به توندی ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکا گرتووه و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مریکییه‌کان خۆیان به زلهێزی جیهان ده‌زانن به‌ڵام له به‌رامبه‌ر دیپلۆماتکارێکی وه‌ک زه‌ریف و چاوپێکه‌وتنه میدیاییه‌کانی هه‌ست به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره ده‌که‌ن./.
