ئه‌گه‌رچی پێشتر ڕاگه‌ێندرابوو که ئه‌مریکا ڤێزه به ڕۆحانی و شانده‌که‌ی یاوه‌ری بۆ سه‌ردانی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری نیۆیۆرک نادات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه که محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی به‌ره‌و ئه‌مریکا به‌ڕێ ده‌که‌وێت.
سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵی سه‌ردانه‌که‌ی زه‌ریفی بۆ ئه‌مریکا ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌مریکا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی خستووه‌ته ڕیزی سزادراوه‌کان و پێش بینی هه‌ندێک وا بوو که ڕه‌نگه زه‌ریف به‌و هۆیه‌وه نه‌توانێت سه‌ردانی نیۆیۆرک بکات
