ماوه‌یه‌که باس له‌وه ده‌کرێت که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه ده‌خرێته لیستی گه‌مارۆکانه‌وه. ئێستا زه‌ریف وه‌ڵامی به‌رپرسانی کۆشکی سپی داوه‌ته‌وه و هۆکاری وه‌ها بڕیارێکیش ئاشکرا ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وتووێژی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ڕایگه‌یاندووه که هیچ موڵک و ماڵێکی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران نییه و ته‌نانه‌ت حسێبی بانکیشی نییه که ئه‌مریکا ده‌ستی به سه‌ردا بگرێت.
زه‌ریف ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و ئێرانییه و ته‌نیا گرنگی به وڵاته‌که‌ی ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که ئامانجی ئه‌مریکا له گه‌مارۆدانی من ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌کانم به جیهانی ده‌ره‌وه لاواز ببێت و گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری هیچ لایه‌نێک نابێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێک که ئایا به پێی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و بێ به‌ڵێنی وڵاتانی ئه‌ورووپی، هه‌ست به‌وه ناکات که ئه‌م ڕێکه‌وتنه هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بووه، زه‌ریف وتی: هێشتا له‌و بڕوایه‌دام که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی گرنگترین ڕێکه‌وتن له بواری خۆیدا بووه، ئه‌گه‌رچی جێی ڕه‌زامه‌ندی هیچ لایه‌نێک نه‌بووه به‌ڵام له‌و کاته‌دا وه‌ڵامی نیگه‌رانی هه‌مووانی دایه‌وه./.
