وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نامه‌یه‌کدا بۆ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا دوایین هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شێکی دیکه له به‌ڵێنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی شرۆڤه کردووه. ئێران دوێنێ به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌رز کردووه‌ته‌وه.
ئێستا محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نامه‌یه‌کی بۆ فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ناردووه و ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوونی وڵاتانی ئه‌ورووپی به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانی ئێران، ئه‌م وڵاته بۆ هه‌مان خاڵی پێشووی ڕێکه‌وتنه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌ید عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا به توندی ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپی گرت و وتی که له کۆی 11 به‌ڵێنی ئه‌وان تا ئێستا هیچ داواکارییه‌کی ئێران جێبه‌جێ نه‌کراوه و پێویست به‌وه ناکات ئێران به ته‌نیا ڕێکه‌وتنێکی چه‌ند لایه‌نه به شێوازی تاکلایه‌نه جێبه‌جێ بکات./.