بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14/07/2019، فەرهاد پیرباڵ ئاگری بەردایە قاوەخانەی “ماڵی وەفایی” لە شاری هەولێر و بەهۆیەوە زیان بە پێنج هەزار کتێب کەوتووە.
فەرهاد پیرباڵ، سوتاندنی ئەو قاوەخانە کەلتووریەی بە کامێرای تایبەتی خۆی تۆمار کردووە و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە.
سۆران عەزیز، خاوەنی “ماڵی وەفایی” رایگەیاند: “پێشتر لایەنی پەیوەندیدارم لە هەڕەشەکانی فەرهاد پیرباڵ ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام بە هەند وەر نەگیرا، ئەمڕۆ ئاگر لە هەوڵ و ماندووبوونی 10 ساڵ کارکردنی من بەردرا”.
داواش دەکات، فەرهاد پیرباڵ دەستگیر بکرێت و وەک قوربانی رووداوەکەش، قەرەبوو بکرێتەوە.