وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە ئەگەر ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت، تارانیش بۆ هەمان بەڵێنەکانی پێشووی دەگەڕێتەوە.
محەممەد جەواد زەریف بە مەرجی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا، ئامادەیی ئێرانی بۆ گەڕانەوە و جێبەجێکردنی سەرجەم بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: ئەگەر بایدن بیەوێت بەڵێنەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکات، ئێمەش دەتوانین دەستبەجێ بۆ بەڵێنەکانی خۆمان لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێینەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە دژی دانوستان نین و ئامادەین لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی 1+5 لە گەڵ ئەمریکاش دانوستان بکەین، ئەمریکا بیەوێت دەتوانێت بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە.
زەریف وتی: پێشبینی من ئەوەیە کە دۆخەکە بەرە بەرە باشتر دەبێت.
وتیشی کە بایدن دەتوانێت بە سێ فەرمان سەرجەم گەمارۆکانی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە./.
