ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی سائیرۆن ڕایگه‌یاندووه که نوری مالیکی هیچ پله و پۆستێکی نییه تا به ناو حکومه‌تی عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریکا بکات.
ڕیاز مه‌سعودی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی سائیرۆن ڕایگه‌یاندووه که لێدوانه‌کانی نوری مالیکی فه‌رمی نین و هه‌ڕه‌شه یان پشتگیری ناوبراو له ئه‌مریکاش هیچ بایه‌خێکی نییه.
ناوبراو به ئاماژه به دۆخی سیاسی ئێستای عێراق ڕایگه‌یاندووه که لاوازی حکومه‌ت و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی خێرای له ڕووداوه‌کان، وایکردووه که ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی درووست ببێت.
ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که کڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پێویستی به سیاسه‌تێکی ئاشکرا هه‌یه. به پێویستیشی زانیوه که به‌غدا له گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ک ڕووسیا بکه‌وێته دانوستانی ڕاسته‌وخۆ تا له داهاتوودا وه‌ڵامی بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی دوژمنکارانه هه‌بێت.
نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له پاش ڕووداوه‌کانی هێرشی سه‌ر جبه‌خانه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له ئه‌مریکا کردبوو./.