دانا محمد سعید
لێپرسراوی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند؛
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی گه‌یشتۆته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وابڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه ٢٠١٩/٨/١٧ کاتژمێر ٧:٠٠ به‌یانی یه‌که‌مین کاروانی حاجیان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان،
هاوکات گوتیشی؛ داوا له هاوڵاتیانی ئازیز ده‌که‌ین که به‌مه‌به‌ستی پێشوازی کردن له‌حاجیان سه‌ردانی فڕۆکه‌خانه نه‌که‌ن و نه‌بنه هۆکار بۆ درووستبوونی گرفتی هاتووچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی تر به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی دروستکردن له‌سه‌ر بازگە و شه‌قامه‌کانی فڕۆکەخانە و تاسلوجه – سلێمانی
لێپرسراوی پەیوەندیە گشتیەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەکۆتاییشدا گوتی؛ھەموو لایەک دڵنیا دەکەین کارمه‌ندانی فڕۆکه‌خانه بەباشترین خزمەتکردن و له که‌مترین کاتدا کارووباره‌کانی حاجیان له‌ناو فڕۆکه‌خانه ڕادەپهڕێنن بۆ ئەوەی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو که‌س و کاریان.