لەڕاگەیەندراوێکدا سعود پەیوەندی کردنی خۆی بەهاوپەیمانی دەریایی نێودەوڵەتیەوە بەسەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند،
وڵاتی سعود ئەمڕۆ بەشداریکردنی خۆی لەهاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی ئاوەکانی کەنداودا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاندو ئەم هەنگاوەشی بۆ ڕێگریکردن لەهەوڵەکانی ئێران دێت لەناوچەکەدا بۆ ئەوەی ئاسایشی هاتووچۆی کەشتیە بازرگانیەکان پاریزراوبن.
ئەم هەوڵەش پاش پەلاماردانی ئەو وڵاتە هات لەلایەن کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کروزەوە،کە نیوەی نەوتی هەناردەکراوی ئەو وڵاتەی ڕاگرت.و سەرانی سعودیەش ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتباردەکەن.