عەرەبستانی سعود لەترسی هەڕەشەکانی ئێران و گروپەکانی نزیک لەو وڵاتە،سیستەمی پاتریۆتی بەرگری ئاسمانی لەنزیک کەعبەدا جێگیرکرد،
دانانی ئەم سیستەمە بەرگریە لەکاتێکدایەکە لەڕابردودا دەیان پێگەی هەستیاری ئەو وڵاتە وەک فڕۆکەخانەکان و بنکە سەربازیەکان،لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکە دورمەوداکانی حوسیەکانی یەمەنەوە کەنزیکن لەئێرانەوە کراونەتە ئامانج،
هاوکات هەڕەشەکانی ئەمدوایەی حزبوڵای لوبنانی و دەست بەسەراگرتنی کۆشکی سەرۆکایەتی عەدەن لەلایەن حوسیەکانەوە ئەگەری هێرشەکانی زیاتر کردوە وترسیشی زیاتر لای سەرانی ئەو وڵاتە دروست کردوە.