به‌رپرسێکی عێراقی ڕایگه‌یاندووه که به فه‌رمانی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕوویان له وڵاتانی تورکیا، سودان و باکوری ئه‌فریقا کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه که ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له ئێستادا له یه‌کێک له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای سوریایه.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده باڵاکانی داعش به فه‌رمانی به‌غدادی ڕوویان له وڵاتانی تورکیا، سودان و باکوری ئه‌فریقا کردووه.
ناوبراو بوونی تیرۆریستانی له سوریا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر ئاسایشی عێراق ناو بردووه و ڕایگه‌یاندووه که به ئازادکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستان له سوریا، ژماره‌یه‌ک له‌و تیرۆریستانه بۆ وڵاتانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌توانن جارێکی دیکه له چوارچێوه‌ی ڕێکخستنێکی نوێ‌دا ده‌ست به چالاکی بکه‌نه‌وه./.
