شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن ئاژه‌ڵداره‌كانی ئاگادار كردبوویه‌وه كه نابێت ئاژه‌ڵیان له كۆڵان و ناوبازاڕ و شه‌قامه‌كانی شار بهرهڵابكهن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیجرائاتی توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپێكی بۆ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ناردووه، تێداهاتووه:شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری قایمقامییه‌ت هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئاژه‌ڵه بهڕهڵاكانی ناوشاریان ده‌ست پێكرد،له به‌زیاد كردنێكی ئاشكرا ده‌یانفرۆشێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ:”ڕۆژی 3-7-2019 كاتژمێر 10ـی سه‌رله‌به‌یانی له زیادكردنێكی ئاشكرا له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌واوی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه،ده‌فرۆشرێن.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه،ڕای گه‌یاندووه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك كڕیاره با له كاتی دیاری كرا‌و ئاماده‌ی زیادكردنهكهبێت.