به فه‌رمانێکی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستین سه‌رجه‌م ڕاوێژکاره‌کانی له کاره‌کانیان دوور خرانه‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاندووه که مه‌حمود عه‌باس له فه‌رمانێکدا سه‌رجه‌م ڕاوێژکاره‌کانی له کاره‌کانیان دوورخستووه‌ته‌وه.
عه‌باس ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و بڕیار و ڕێکه‌وتنانه‌ش که ڕاوێژکاره‌کان تێیدا ده‌ستێوه‌ردان و ڕۆڵیان هه‌بووه، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین هه‌روه‌ها فه‌رمانی ئه‌وه‌شی ده‌رکردووه که سه‌رجه‌م ئه‌و ماف و ئیمتیازانه‌ی حکومه‌ت به‌و ڕاوێژکارانه‌ی داوه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه.
فه‌رمانه‌که‌ی مه‌حمود عه‌باس له لایه‌ن حکومه‌تی فه‌ڵه‌ستینه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ک به هۆکاره‌که‌ی نه‌دراوه./.
