پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 4 مانگ به سه‌ر لادانی عومه‌ر به‌شیر له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی سودان، یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی‌کردنی له که‌شێکی توندی ئه‌منیدا به‌ڕێوه‌چوو. دانیشتنی دادگاکه تایبه‌ت به‌و تۆمه‌تانه بووه که بۆ تێوه‌گلان له دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی ئاراسته‌ی ناوبراو کراوه.
عومه‌ر به‌شیر له دانیشتنه‌که‌ی دادگادا وتی: خه‌لیفه بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڕی یه‌ک ملیۆن دۆلاری وه‌ک دیاری به من دابوو، به‌ڵام پاره‌که‌م به کار نه‌هێناوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و شێوازه‌م خۆش ناوێت و ئه‌وه‌ش ناڵێم که پاره‌که‌م ڕاده‌ستی کێ کردووه.
ناوبراو وتی: سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی لای من بووه، دراوه‌ته جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی که ئێستا ده‌سه‌ڵاتداری سودانه. ته‌نیا خانوویهکهم له ناوچه‌ی کافوری هه‌یه و ئه‌و پاره‌یه‌ش لای من بووه په‌یوه‌ندییه‌کی به حکومه‌ته‌وه نییه.
عومه‌ر به‌شیر ڕایگه‌یاند: به‌شێکی زۆری ئه‌و پاره‌یه له لایه‌ن محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیا و له ڕێگای تاها عوسمانی سکرتێری به من دراوه که بڕه‌که‌شی 25 ملیۆن دۆلاره. سه‌رجه‌م پاره‌کانم بۆ کاری خێرخوازی به کار هێناوه به‌ڵام بهڵهگهشم له سه‌ر کۆنه‌کردووه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ئه‌مین سه‌رۆکی تیمی پارێزه‌رانی عومه‌ر به‌شیر ڕایگه‌یاندووه که دانیشتنه‌کانی دادگا به ئاماده‌بوونی میدیاکان و به شێوازی ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
چه‌ندین تۆمه‌تی وه‌ک گه‌نده‌ڵی و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان له ڕێگای نایاساییه‌وه دراوه‌ته پاڵ سه‌رۆک کۆماری پێشووی سودان./.
