سه‌رۆک کۆماری بیلاڕووس زۆر حه‌زی له په‌ره‌پێدانی بواری کشتووکاڵی وڵاته‌که‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆی یه‌کێک له جوتیاره نموونه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه، ئه‌و هه‌ندێک جار میوانه‌کانی ده‌باته سه‌یری به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک شوتی، په‌تاته و گێزه‌ر.
ئهلکسندهر لوکاشینکۆ له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کچی گه‌نج له یه‌کێک له زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کانی بینراوه که سه‌رقاڵی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می شوتییه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که به‌هێزکردنی بواری کشتووکاڵ به یه‌کێک له ڕێگاکانی بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری ئه‌م وڵاته داده‌نرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆی بووه‌ته پێشه‌نگ و ڕه‌نگه له جوتیاره‌کانی دیکه زیاتر خۆی به‌م کاره‌وه سه‌رقاڵ بکات.
لوکاشینکۆ هه‌ندێک جار میوانه فه‌رمی و ناسراوه‌کانی ده‌باته سه‌ر زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان
