باڵیۆزی ئێران له به‌غدا له کۆشکی سه‌لام له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق کۆبووه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و ئیره‌ج مه‌سجدی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان به‌غدا و تاران و په‌ره‌پێدانی له سه‌رجه‌م بواره‌کان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوه.
هه‌ر دوو لا دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌یان تاوتوێکرد و جه‌ختیان له سه‌ر پته‌وبوونی ئاشتی و سه‌قامگیری له ڕێگای وتووێژ و دانوستانه‌وه کرده‌وه./.