سه‌رۆک کۆماری عێراق به سه‌ردانێک گه‌یشتووه‌ته شاری هه‌ولێر و سه‌رۆکی هه‌رێمیش ده‌ڵێت داوای وتووێژێکی بونیاتنه‌رانه له حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌که‌ین.
به پێی زانیارییه‌کان بڕیاره به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق ماوه‌ی سێ ڕۆژ له هه‌ولێر بمێنێته‌وه.
چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له ڕیزی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ڕایگه‌یاندووه که خۆشحاڵه به سه‌ردانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح و داواشی کردووه که وتووێژێکی بونیاتنه‌رانه له نێوان هه‌ر دوو حکومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند هه‌بێت
