سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار و نزیک له سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاندووه که به‌رهه‌م ساڵح تا ئێستا ناوی هیچ که‌سێکی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پێنه‌گه‌یشتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ڕایگه‌یاندووه ئه‌و هه‌واڵانه که باس له‌وه ده‌که‌ن ناوی چه‌ند که‌سێک بۆ تاوتوێکردنی ده‌ستنیشانکردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق دراوه‌ته سه‌رۆک کۆمار، دوورن له ڕاستی.
تا ئێستا هه‌ر یه‌ک له هاوپه‌یمانییه‌کانی سائیرۆنی نزیک له موقته‌دا سه‌در و نه‌سر به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایانگه‌یاندووه که هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق نابێت./.
