به‌رپرسێکی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه که به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کانی گه‌وره شاره‌کانی ئه‌م وڵاته وه‌ک منداڵانی کار و سه‌رشه‌قام سه‌رقاڵی کاری سواڵکردنن، له وڵاتانی دیکه به تایبه‌ت له ئه‌فغانستانه‌وه هاتوون.
محه‌ممه‌د ڕه‌حیم فازڵی نه‌ژاد جێگری کاروباری په‌رله‌مان له ڕێکخراوی بێهزیستی ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سانه موڵه‌تی مانه‌وه‌یان له ئێران نییه و له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناسنامه‌یان نادیاره، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له کۆتایی هێنان به‌م دیارده‌یه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که له تارانی پایته‌خت ڕۆژانه نزیکه‌ی یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن تمه‌ن له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به سواڵکه‌ره‌کان ده‌درێت.
به وته‌ی فازڵی نه‌ژاد ته‌نیا له سه‌دا 5 ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کانی تاران به سواڵکهرییهوه سه‌رقاڵن، له ڕاستیدا پێویستیان به هاوکاری هه‌یه./.
