سۆران عومەر لەهەژماری تایبەتی خۆیدا دەنوسێت؛”حزبی كوردی به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیه‌وه بۆ یه‌ك ئامانج كۆنگره ده‌به‌ستن، ئه‌ویش مانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌ب سیاسیانه‌ی كه ده‌وترێ چه‌ندین ساڵه له‌و پۆسته‌دان و ده‌ست به‌رداری نابن، ئه‌مانیش خوار خۆیان دیاری ده‌كه‌ن و له‌كۆنگره شه‌رعیه‌تی پێ وه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌ر نا كێ دیویه كه‌سانێك كه به‌رپرسیاری كه‌موكوڕی و شكست و دواكه‌وتنی حزب بن ئه‌مانه بێن هه‌موو كارێكی كۆنگره ته‌واوو زامن بكه‌ن ئه‌وكات بڕیار بده‌ن كه‌ی كۆنگره سازده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته سه‌ر به‌بێ كۆنگره ئه‌وه‌ی به‌دڵیان نیه لایبده‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ پۆستی پێ بده‌ن ئه‌وه هیچ كات حزبی كوردی كۆنگره نابه‌ستێ!
ئەو پارلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی دەشڵێت؛”سه‌ركه‌وتنیش بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و له‌سه‌ر پێكهاتنی ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌یه كه‌چه‌ندین ساڵه مه‌كته‌بی سیاسین، سه‌ركردایه‌تیش ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای بێ زیانیان بۆ خۆیان و وه‌لائیان بۆ فڵان كه‌س و فیسار كه‌س!
ئه‌وه‌ی ناویشیان ناوه په‌یڕه‌وو پرۆگرام بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كادیره بهههڵوێستهكانیانه كه ئه‌وان پێیان ده‌ڵێن بێ گوێ، ئه‌گه‌ر نا مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه، ستراتیج و به‌رنامه‌و پلانی ئاینده‌و پێداچونه‌وه بۆ كاری ڕابردوو و دانهێنان به‌شكست و هه‌ڵه‌دا له‌كۆنگره‌ی حزبی كوردی دا نیه!
سۆران دەشپرسێت؛؟گۆڕینی كه‌سی یه‌كه‌میش یه‌ك ئه‌زموونی نزیك هه‌یه یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌نجامیدا به‌ڵام دوای چوار ساڵ وه‌ك خۆی لێهاته‌وه.
بۆیه كۆنگره ئه‌و نوێ بونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه نیه كهئومێد به‌خش بێ، كۆنگره‌ی حزبی كوردی كاتێك ئه‌نجام ده‌درێ كهباڵادهستهكانی ناو حزب له‌سه‌ر ورده‌كاری ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی ڕێك ده‌كه‌ون و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی له‌سه‌ر ئاراسته ده‌كه‌ن.