دۆخی ئێستای كه‌ركوك، به‌هه‌موو مانایه‌ك، له به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌ی كورددا نییه، رۆژ به رۆژ لاسه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی قوڵتر ئه‌بێته‌وه!، له‌وه‌ش زیاتر، كورد، به‌ناسنامه‌ی كوردستانیی پارێزگاكه نامۆ ده‌بێت، هیچ گۆڕانكاری‌و ئاڵوگۆڕێك ناچنهوە سه‌ر ئه‌و، له هیچ پارچه‌یه‌كی ئاوێنه‌ی شكاوی شاره‌كه‌شدا سیمای خۆی پێ نادۆزرێته‌وه!.
ئه‌و دۆخه، بۆ وای لێهات؟ مشتومڕی زۆر هه‌ڵده‌گرێت!. ره‌نگه تا یه‌ك ده‌هه‌ی تریش نه پارتی به شرۆڤه‌و داوه‌رییه‌كانی، قه‌ناعه‌ت به یه‌كێتی بهێنێت، نه یه‌كێتییش به پارتی، هه‌ردوولاش بایی ئه‌وه ده‌زگای میدیایی‌و پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی‌یان له‌به‌رده‌سته كه نه‌فه‌سی ململانێ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ هۆكاره‌كانی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی كه‌ركوك، درێژ بكه‌نه‌وه!،
بۆیه هه‌ڵوێستی هه‌ره عه‌قڵانی بۆ كورد‌و به‌تایبه‌تیش بۆ هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه، له‌سه‌ر هۆكاری نه‌مانی كۆنترۆڵ‌و ده‌سه‌ڵاتی كورد به‌سه‌ر كه‌ركوكه‌وه، نه‌وه‌ستن، چونكه ئه‌م كه‌یسه ئاوی زۆر ئهكێشێو ورده‌كاریی زۆره!، شه‌یتانیش له وردهكاریدایهو دیاریی ده‌ستیشی هیچی دی نییه دووبه‌ره‌كیی زیاتر نه‌بێت، به‌تایبه‌تی كاتێك به شێوه‌ی دامهزرراوهیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین!، بۆیه له‌جیاتی درز‌و دابه‌شبوونی زۆرتر، له‌جێی یه‌كتر شكاندن‌و ناپاككردن كه ئه‌م ماوه‌یه بۆته هۆیه‌كی تری سه‌ربار (اضافی) له‌فراوانكردنی رووبه‌ری ناهاوسه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یی له پارێزگاكه‌دا، پێویست وایه كار له‌سه‌ر یه‌ك وتاریو پرۆژه‌ی هاوبه‌ش بكرێت، هاوبه‌ش له سێ ئاستدا كه به‌م ئه‌وله‌ویه‌ته دابه‌ش بكرێت:
یه‌كه‌م: سیاسه‌تی هاوبه‌ش له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا.
دووه‌م: هه‌ماهه‌نگیی نیشتمانیی له‌نێوان هێزه كوردستانییه‌كاندا.
سێیه‌م: لێكگه‌یشتن‌و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا، وه‌ك توركمان‌و عهرهبو كلدۆئاشور.
بێگومان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌ڵێین وتار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئاسان نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا با هه‌ندێ هێڵی گشتی دیاری بكه‌ین كه كردهییو هه‌نووكه‌یی بن.
له‌ئاستی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی له به‌غدا، سه‌رۆك كۆمار، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ر سێ وه‌زیره كورده‌كه، ده‌توانن له قۆڵی به‌غداوه، به‌ره‌یه‌كی كوردستانی- دامه‌زراوه‌یی بن‌و سیاسه‌تی هاوبه‌ش له‌باره‌ی دۆخی ئێستای كه‌ركوكه‌وه گه‌ڵاڵه بكه‌ن.
ئه‌مه چه‌ند دانیشتنێكی پێویست ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كارنامه‌یه‌ك ئاماده بكرێ‌و هه‌رلایه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای- هیچ نه‌بێ – خودی ده‌ستووری عیراق خۆی، كار له‌سه‌ر راگرتن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار‌و رێكارییانه بكات، كه له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی رابردوودا، له دژی كورد‌و بۆ به عه‌ره‌بكردنی پارێزگاكه، جێبه‌جێكراون.
له‌هه‌مان ئاستدا، له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه، زۆر گرنگه كه یه‌كێتی و پارتی، هیچ نه‌بێ، له‌م دۆسێیه‌دا كه بریتییه له به‌رگرتن له‌گۆڕینی دیموگرافیای شاره‌كه، یه‌كه‌مین هه‌نگاویان ئه‌وه بێت كه، ناكۆكی له‌سه‌ر كاندیدی پارێزگار یه‌كلابكه‌نه‌وه‌و كاتی زیاتری پێوه نه‌كوژن، هاوكات به‌یاننامه‌و بانگه‌وازی هاوبه‌شیان بۆ به‌غدا ههبێو ته‌نانه‌ت، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، سه‌قفی ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ فۆرمێك له‌هه‌ڕه‌شه‌ی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆش!، له‌وانه، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق ئه‌گه‌ر بێت‌و یۆنامیو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو به‌تایبه‌تیش حكومه‌تی به‌غداو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وڵات، سنوورێك بۆ به عهرهبكردنو دۆخی نائارامی شاره‌كه، دانه‌نێن.
لهئاستهكهی تردا، پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی هێزه كوردستانییه‌كان له كه‌ركوكدا، به‌رده‌وام بێت. ئه‌م كۆبوونه‌وانه فۆرمی خول وهربگرنو ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رجاره‌و له باره‌گای لایه‌كیان به‌ڕێوه‌بچێت، له‌وانه‌ش گرنگتر، پارتی دیموكراتیش بچێته ناو كۆبوونهوهكانهوهو خۆی له‌و هێزه كوردستانییانه دانه‌بڕێت. ئه‌و كۆبوونه‌وانه كردهییو ئامانجداربن، هاوكات چاودێری‌و بهدواداچوونو راسپارده‌و پلانی له‌به‌رامبه‌ر دۆخی كه‌ركوك‌و هه‌موو په‌ره
سهندنێكیدا ههبێتو ژووری عه‌مه‌لیات پێكبهێنێت.
له‌ئاستی سێیه‌مدا، گرنگه یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ به‌شه میانڕه‌وه‌كانی پێكهاته جیاجیاكانی تری پارێزگاكه‌دا گفتوگۆ بكرێت‌و هه‌وڵی یه‌كلایه‌نه‌و حزبییانه رابگیرێت. وه‌فدی لایه‌نی كوردی، ئه‌شێ له‌لایه‌ن هێزه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بۆ دانوستان‌و گفتوگۆ دیاری بكرێت‌و به‌رنامه‌ی دانوستان‌و دیالۆگیشی بۆ دابنرێت. پاشان، قۆناغی دووه‌می ئه‌م ئاسته، دانیشتن بێت له‌گه‌ڵ هێزه په‌ڕگیره‌كانی ئه‌و پێكهاتانهو گفتوگۆش له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تێكدانی دیموگرافیای شاره‌كه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاسایش‌و ئارامیی پارێزگاكه.
ئه‌گه‌ر له‌م سێ ئاسته‌دا، وتار‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش ئاماده بكرێت، ئه‌گه‌ر میكانیزم‌و هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، ئه‌وا بێگومان، له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه، بۆ دانیشتووانی كوردی شاره‌كه‌و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌كانی تریش گرنگه. هه‌ڵبه‌ت پرۆسه‌كه، پێویستی به زمان‌و وتاری میدیایی تایبه‌ت به‌خۆشی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ورده‌كاریی پرۆژه‌كه‌دا بڕوات. میدیا ده‌توانێت كه‌شی گونجاو بۆ هاندان‌و سه‌رخستنی گفتوگۆكان بڕه‌خسێنێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ده‌بێ دروشم‌و لۆگۆ‌و پهیامو بانگه‌وازی میدیایی كوردستانیی هاوبه‌ش به‌رهه‌م بهێنرێت، له‌مه‌دا ئه‌زموونی لهمهوپێشمان هه‌یه كه بۆ پاڵپشتیی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)ی ده‌ستوور به‌ڕێوه‌مان بردووه‌و یه‌كه‌مجار نییه كه كاری وه‌ها ئه‌نجام بدرێت، بۆیه هیوادارین به خهمخۆریو په‌رۆشییه‌وه ته‌واوی ئه‌م تێز‌و بیرۆكانه تاوتوێ بكرێن‌و بخرێنه به‌رنامه‌ی كار‌و جوڵه‌و چالاكیی هێزه سیاسییهكانمانهوه.