سیناتۆرێکی کۆماریخواز: دەنگم بە ترەمپ نەداوە


سیناتۆری کۆماریخواز و کاندیدی پێشووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە پێشوەختە بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدان کردووە، ڕایگەیاندووە کە دەنگەکەی بۆ دوناڵد ترەمپ نەبووە.
میت ڕامنی سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاندووە کە دەنگی بە دوناڵد ترەمپ نەداوە.
ئەڵبەت ناوبراو ئەوەشی باس نەکردووە کە دەنگی بە جۆبایدن کاندیدی دیمۆکراتەکان داوە یان نە.
پێشتریش چەندین ئەندامی کۆنگرێس و هاوسەر و ئەندامانی بنەماڵەی جۆن مەک کین سیناتۆری کۆچکردووی ویلایەتی تێگزاس بە فەرمی پاڵپشتی خۆیان بۆ جۆبایدن ڕاگەیاندبوو./.

© Copyright 2021 rwmal.net – All rights reserved