شیعری: ڕه‌نا مقتهدر
وه‌رگێڕانی : ئیبراهیم هه‌ورامانی
(1)
لهنههاتنت،
پاییز ماندو بوه.
ئێستا منیش،
له‌ژێر پیی باراندا گرمۆڵه بووم.
***
(2)
ئازیزی من
ئه‌گه‌ر تۆ باش نه‌بیت.
دڵ له‌ته‌واوی له‌زه‌ته‌كانی دونیا تێربوه.
***
(3 )
سڵاو ،
بۆ ئه‌و ده‌ردانه‌ی،
له تۆوه
كێشاومه.
شاعیرلهساڵی 1356ی هه‌تاوی له‌شاری به‌ڵخ له‌ووڵاتی ئه‌فغانستان له‌نێو خێزانێكی ڕۆشنبیری و خوێندهوهار چاوی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه .
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی لیسانسه له پسپۆری زمان دا بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی نوسه‌رانی گۆڤاری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری په‌یمانگای نه‌وت و گاز بووه و دواتر بوه‌ته ئه‌ندامی نوسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی سه‌رده‌می شیعر و بۆماوه‌یه‌كیش له‌بڵاوكراوه‌ی ده‌نگی ژنان ئه‌ندامی نوسه‌رانی بڵاوكراوه‌كه بووه .
خاوه‌نی چه‌ندین شیعر و له‌زۆربه‌ی بڵاوكراوه‌كانی ووڵاتی ئه‌فغانستاندا شیعری بڵاوكردۆته‌وه .
یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی ووڵاتی ئه‌فغانستان كه به‌شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌س و پهرتوی نادری سه‌رسامه . دانیشتوی ووڵاتی ئه‌فغانستان شاری (به‌ڵخ ) و مامۆستا په‌یمانگای نه‌وت و گاز ه له شاری به‌ڵخ