کەمێک پێش ئێستا لەگوندی گوێزڵێی سەربە شاری سەردەشتی کوردستانی ڕۆژهەڵات هاوڵاتیەک بەتەقەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە بریندار کرا،
پەیامنێری ڕووماڵ ڕایگەیاند؛هاوڵاتی صدیق علیخانی کوری عبدالله،ی تەمەن “٤۰” خه ڵکی گوندی گوێزڵەی سەربە شاری سەردەشت، لەبەر بێکاری و بەدەست هێنانی قوتی ڕۆژانەی ماڵ و منداڵ ڕوی لەکێوەکانی ناوچەکە کردوە بەمەبەستی مازوچنین،بەڵام بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن پاسەوانی بنکە سنوریەکانی پاسدارانەوە تەقەی لێدەکرێت و قاچێکی دەشکێنرێت،
جێی باسە ناوبراو گوازراوەتەوە بۆنەخۆشخانەیەکی ئەوشارەو باری تەندروستی جێگیرە.